ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، حوسێن عوقابی رایگه‌یاند كه نه‌ناردنی یاسای بوودجه‌ی گشتیی له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، كێشه و گرفته‌كان ئاڵۆزتر ده‌كات.
میدیاكانی خۆجێی بڵاویانكرده‌وه، حوسێن عوقابی له لێدوانێكدا ئه‌وه‌ی گوتووه "ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، حكوومه‌تی ناچاركردووه كه تا كۆتایی ئه‌م مانگه یاسای بوودجه‌ی گشتیی ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكات.
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر تا ئه‌و به‌رواره، حكوومه‌ت یاسای بوودجه‌ی گشتیی ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نه‌كات، ئه‌وا كێشه و گرفته‌كان، ئاڵۆزتر ده‌كات".
ناوبراو راشیگه‌یاندووه كه پێویسته حكوومه‌ت جیددی و په‌رۆشی ئه‌وه بێت كه هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئابووری و دارایی كه وڵات رووبه‌ڕووی بووته‌وه، بخاته‌گه‌ڕ.
له سێی ئه‌م مانگه‌دا، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر بڕیارێك دا كه حكوومه‌ت ناچار ده‌كات له میانی ئه‌م مانگه‌دا، یاسای بوودجه‌ی گشتیی ساڵی ٢٠٢٠ ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكات.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، بوودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٠، به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا، رووبه‌ڕووی كورتهێنان ببێته‌وه.
ئه‌وه‌یش له كاتێكدا بوودجه‌ی گشتیی عێراق به‌ڕێژه‌ی ٩٥ له‌سه‌دا پشت به فرۆشتنی نه‌وت ده‌به‌ستێت.
پێشتر لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندبوو كه گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بوودجه‌ی گشتیی ساڵی ٢٠٢٠ و په‌سه‌ندكردنی، سێ هه‌فته‌ی پێویسته.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.