مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكیدا رایگه‌یاند: به‌داخه‌وه دوێنێ شه‌و له ئه‌نجامی هێرشێكی تیرۆریستان بۆ سه‌ر گونده‌كانی دارا و مێخاس سه‌ر به قه‌زای خانه‌قین ژماره‌یه‌ك خوشك وبرای كاكه‌یی شه‌هید بوون و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه....
په‌یامێك له سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
به‌داخه‌وه دوێنێ شه‌و له ئه‌نجامی هێرشێكی تیرۆریستان بۆ سه‌ر گونده‌كانی دارا و مێخاس سه‌ر به قه‌زای خانه‌قین ژماره‌یه‌ك خوشك وبرای كاكه‌یی شه‌هید بوون و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. پرسه و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری ئه‌و شه‌هیدانه ده‌كه‌ین و خوای مه‌زن گیانیان به به‌هه‌شت شاد بكات و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێراش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.
ئێمه له كاتێكدا زۆر له دۆخی ناسه‌قامگیریی ئه‌و ناوچانه نیگه‌رانین، له هه‌مانكاتدا جه‌خت له میكانیزمی ھاوكاریی ئه‌منیی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی له به‌غدا و گرنگیی هه‌بوونی هێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق ، سه‌قامگیریی بۆ ئه‌و ناوچانه بگه‌ڕێننه‌وه و سه‌روماڵی هه‌موو هاووڵاتییانی ناوچه‌كه بپارێزن.
مه‌سرور بارزانی
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
2020/6/14
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.