Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 18:23

هاتووچۆی هەولێر ژمارەیەک رێنمایی بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە

ھەر شۆفێرێك ئامێری دەنگی یان رووناکی لە ئۆتۆمبێلەکەی ببەستێ، سزا دەدرێت
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، ئاگاداری شۆفێران دەکەنەوە کە بە گوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ هەر شۆفێرێک ئامێری دەنگی یان ڕوناکی بەکاربهێنێت، هەفتەیەک دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت و بە بڕی یەک ملیۆن دیناریش سزا دەدرێت.

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، ئاگاداری بۆ گشت شوفێران، ھەر ئۆتۆمبێلێک ئامێری دەنگی یان ڕوناکی لە ئۆتۆمبێلەکەی ببەستێت سزا دەدرێت بەم شێوەیە، یەکەم دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا دەگیرێت بو ماوەی یەک ھەفتەو پاکانەی بۆ دەکرێت و گشت سزاکانی لێوەر دەگرێت.

 

ئەوەش هاتووە، شۆفێرەکە بڕی یەک ملیون دینار سزا دەدرێت و ئەگەر دوبارە هەمان ئامێری بەکارهێنایەوە بە بڕی دوو ملیون دینار سزادەدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.