Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 18:17

1259 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق راگەیندرا

لە عێراق 58 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا
کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 1259 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 1259 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و 606 کەسیش چاکبووەتەوە، 58 کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 20 هەزار و 209 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 8121 کەس چاکبوونەتەوە و 607 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.