له راگه‌یه‌ندراوێكدا دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر چاكبوونه‌وه‌ی 11 تووشبووی كۆرۆنای له سنووری ئه‌و پارێزگایه راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "به هاوڵاتیانی شاری هەولێر رادەگەیەنین، 11 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، "پشکنینی تایبەتی یەك لەدوای یەك بۆ ئه‌و 11 تووشبووه كراوه‌ته‌وه و ئه‌نجامه‌كان نێگه‌تیڤ ده‌رچوون، بۆیه بڕیار درا بنێردرێنەوە ماڵەوە".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر، تا ئێستا كۆی ئه‌وتووشبووانه‌ی له پارێزگای هه‌ولێر چاكبوونه‌ته‌وه، ژماره‌یان بوو به 303 كه‌س.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.