دكتۆر رێبین سه‌لام مامۆستاى زانكۆ و چاودێرى سیاسى پیلانێكى ترسناكى نوێى به‌غدا ئاشكرا ده‌كات له‌ئه‌گه‌رى جێبه‌جێ كردنى ، كورد له هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكان کە بڕیار وابوو لە مانگی نیسان بکرێت ونەکرا، ئەگەر ده‌نگى یه‌كه‌میشی بهێنابایە پۆستى پارێزگاى كه‌ركوكى پێ نەدەدرا.
له گفتۆگۆیه‌كى تایبه‌ت به ماڵپه‌رى كوردستان تی ڤی دا دكتۆر رێبین سه‌لام وه‌ك چاودێرێكى سیاسى ئاشكرای كرد ئه‌و شێوازه یاساییه نوێیه‌ى كه له به‌غدا بۆ هه‌لبژاردنى پارێزگاكانى عێراق دارێژراوه ، شێوازێكى ته‌كتیکی ترسناكى وایان دارشتووه كه كورد به یه‌كه‌مبوونیشى نه‌توانێت پۆستى پارێزگاى كه‌ركوك به ده‌ست بێنێته‌وه.
ئاماژه‌ى به‌و ته‌كنیكه كرد كه چۆن له‌رووى ده‌ستورى و یاساییه‌وه بەغدا بەنیاز بوو جێبه‌جێى بكات ئه‌ویش به پشت به‌ستن به یاساى هه‌ڵبژردنه‌كان بڕیار وابوو له نیسانى 2020 هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت .
دكتۆر رێبین باسى له‌وه‌شكرد له عێراق به‌نیازن له ئۆکتۆبەری 2020 سه‌رژمێری گشتی لە عێڕاق ئه‌نجام بدرێت كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كه ته‌نها 6 مانگی نێوان بوو، لە هەمان کاتدا هه‌روه‌ك ده‌بینین كوردێكى زۆرى كه‌ركوك شاره‌كه‌یان جێ هێشتووه ئه‌وه‌ش به‌زیانى كورد ده‌شكێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌دا به گوێره‌ى ماده‌ى 16 یاساى2018ى هه‌ڵبژاردنه‌كان نابێت خه‌ڵكى پارێزگایه‌ك له شارێكى دیكه ده‌نگ بۆ پارێزگاكه‌ى خۆى بدات ئه‌وه‌شیان گله‌یى و تانه‌ى زۆرى له‌سه‌ر بووه وخۆشبەختانە ئەم مادەیەش لە دادگای فیدڕاڵی هەموارکرایەوە.
بەڵام مەترسیەکە هەر ماوە!! وه به گوێره‌ى ئه‌و یاسای هه‌ڵبژاردنه هه‌ر لایه‌نێك بۆی هەبوو تانه‌بدات لە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان، بەمشێوەیە زۆر بە ئاسانی 6 مانگ زیاتر پەسەندکردنی دەرئەرنجامی هه‌لبژاردنه‌كه دوابكه‌وێت به‌و هۆیه‌وه توركمان و عه‌ره‌ب ده‌توانن له ئه‌گه‌رى بردنه‌وه‌ى كورد تانه بده‌ن و پاشان دوابكه‌وێت واتە دەگەین بە مانگی ئۆکتۆبەر کە ( سەرژمێری گشتی) تێدا دەکرێت، وهەتاوەکو ئەوکاتەش پارێزگاری بە زۆر سەپێنراو لە بە عەرەب کردنی کەرکوک بەردەوام دەبێت وبە فەرمی کەرکوک لە دەستی کوردان دەردەچێت، لە سەر ئاستی جیهانیش ئەوەی ترسناکی ئەم دۆخە زیاتر دەکات ئەم خاڵانەی خوارەوەیە:
١- پشوی فەرمی پەرلەمانی ئەوروپا هەتا مانگی ئۆکتۆبەر بەردەوام دەبێت،.
٢-ئێرانیش هەر لە هەمان مانگدا واتە (ئۆکتۆبەر) گەمارۆی کرینی چەکی لەسەر لادەچێت بەپێ ی رێککەوتنی ئەتۆمی.
٣-هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکاش مانگی (١١) تشرینی دووەم ئەنجام دەدرێت.
سەرلەبەری ئەم خشتە زەمەنیانە دەمانخاتە بەردەم ئەگەر وپێشهاتی گەورە وگرنگ کە ئەگەر خوێندنەوەی راستەقینە وژیرانەمان نەبێ بۆی دەستکەوتەکانمان دەبنە کەفی سەرئاو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.