Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 16:35

بەهۆی پابەند نەبوونیان بەرێنماییە تەندروستییەکان، لە هەولێر 121 شوێن داخران

راگەیەنراوێک لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێرەوە
کوردستان TV
100%

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە لیژنەکانی چاودێری و تەندروستی دوای بەدواداچوون و پشکنین بۆ شوێنەکانیان و بەهۆی پابەند نەبوونیان بەرێنماییە تەندروستییەکان، لە سنوری پارێزگای هەولێر (121) شوێن داخران.

 

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لە راگەیەنراوێکدا ئەوەشی خستوەتەڕو، ئەمرۆ یەکشەممە لەلایەن لیژنەکانی چاودێری و تەندروستی دوای بەدواداچوون و پشکنین بۆ شوێنەکانیان و بەهۆی پابەند نەبوونیان بەرێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەسنووری هەر(10) قایمقامییەتەکەی پارێزگای هەولێر (121) شوێن داخران.

 

ئەوەش هاتوە، لە پێناو پارێزگاریکردن لە تەندروستی گشتی و پاراستنی هاوڵاتییان و بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، داواکارین لە سەرجەم هاوڵاتییان و کاسبکارانی سنووری پارێزگای هەولێر، پابەندبن بە ڕینماییە تەندروستییەکان و بەپێی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەمامک و دەستکێش ببەستن، تاوەکو بەهەموومان تەندروستی و سەلامەتی شارەکەمان ببپارێزین

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.