له په‌یامێكدا ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك - گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان وێڕای ئیدانه‌كردنی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو له سنووری قه‌زای خانه‌قین بۆ سه‌ر گونده كاكه‌ییه‌كان، دووپاتیش ده‌كاته‌وه، ئه‌و هێرشانه به پیلانڕێژی ئه‌نجام ده‌درێن و ئامانجیان وه‌ده‌رنانی كورد و گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك - گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان:-
ماوەیەکە بە پیلان ھێرش دەکرێتە سەر ناوچەکانی سنووری خانەقین و دووز و داقوق و مەندەلی و کەرکووك و سەرگەڕان و مەخمور و دەوروبەری مووسڵ وشەنگال بەمەبەستی تۆقاندنی دانیشتووانی ئەو ناوچانە و بەمەبەستی چۆڵکردنی ناوچە کوردنشینەکان بۆ داگیرکردنیان و گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە.
زۆر بەداخەوە شەوی رابردوو ڕێککەوتی (13 لەسەر 14ی 6ی2020) لە ھێرشێکی چەکداری بە مێشکی تیرۆریستانە بۆ سەر ھاووڵاتییانی سڤیلی کوردی کاکەیی لە گوندی مێخاس و دارا، لە سنووری قەزای خانەقین، کە 6 كه‌س شەھید و 3ی دیکەش بریندار بوون.
لە کاتێكدا کە ھاوخەمی و ھاوسۆزیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری شەھیدە سەربەرزەکانمان دەکەین، لەھەمان کاتدا داوا لە دەسەڵاتدارانی حکومەتی فیدراڵی عێراق دەکەین، بە ھەماھەنگی و ھاوکاریی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بە پەلە بارودۆخی کەرکووك و ناوچە كوردستانییه‌کانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان ئاسایی بکەنەوە، بەتایبەت ئەو ناوچانەی لەدوای خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر بەبێ پاراستنی پێشمەرگەی کوردستان ماونەتەوە، گرنگە پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق بەھەماھەنگی بیانپارێزن، نەك بەبێ پێشمەرگە و بە چەکداری تێکەڵاوی نەناسراو و، لە ئاکامدا ببێتە ھۆی رووداوی دڵتەزین. خیانەتی 16ی ئوکتۆبەر بوو کە بووە رێخۆشکەر بۆ ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی جۆراوجۆر و ھەوڵی زیاتری تیرۆریستان، بۆ ئەوەی دانیشتووانی رەسەنی ناوچەکە لەبەر ھێرشی بەردەوامی چەکدارە نەناسراوەکان ناوچەکە چۆڵ بکەن و ئەوانیش خاکەکەمان داگیر بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.