یەکێک لە و بەندکراوانەی بەندیخانەی سەقز کە تووشی پەتای کۆرۆنا ببوو، گیانی لە دەست دا، ئهمهش دوای ئهوهی بهرپرسانی بهندیخانهكه رێگریان كردبوو لهوهی بۆ چارهسهر ببرێنه دهرهوهی بهندیخانهكه.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی شەممە 12ی حوزهیرانی 2020، یەکێک لە بەندکراوانی بەندیخانەی سەقز بە ناوی سەید کەماڵ حوسێنی تەمەن 34 ساڵ، بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانی لە دەست داوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەید کەماڵ خەڵکی گوندی زامن ئاوا-ی سەقز بووە و ئێوارەی رۆژی رابردوو تەرمەکەی لەلایەن ئیدارەی ئاگرکوژێنەوە ی سەقزەوە لە گۆڕستانی ئایچی ئەوشارە بهخاك سپێردراوه.
پێشتر ئهوه بڵاوكرایهوه كه دوو بەندکراوی راگیراو لە بەندیخانەی سەقز تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و بەرپرسانی بەندیخانە نەک هەر مافی مرەخەسییان پێ نادەن، بەڵکو رێگری دەکەن لە گواستنەوەیان بۆ ناوەندە دەرمانییەکان و هەر ئەمەش بووەتە هۆی ناڕەزایەتی بەندکراوانی ئەو بەندیخانەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.