وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری وڵات به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 9 هه‌زار و 920 گومان‌لێكراو ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 1259 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 58 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.هاوكات 606 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه ژماره‌یان گه‌یشته 20 هه‌زار و 209 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 607 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 8 هه‌زار و 121 كه‌سیش به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 11 هه‌زار و 481 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان
له‌و ژماره‌یه‌ش 128 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.