داهێنان هه‌رگیز یه‌كتۆنی و یه‌ك مه‌ودایی قبوڵناكات، ژیان وه‌كو پارچه مۆسیقایه‌كی نایاب یان سیمفۆنیایه‌كی هه‌مه‌ڕه‌نگ وایه، پڕه له‌ئاواز وڕیتم و تۆن و نه‌غمه‌ی جیاجیا، هه‌مووشیان له‌هاوئاهه‌نگی و كۆنتراستدان، به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی فۆرمێكی قه‌شه‌نگی داهێناندا.
ئه‌م كاره هونه‌رییه، ئه‌م داهێنانه یه‌كسه‌ر به‌ئێستامانه‌وه ده‌به‌ستێت، نه‌ك به دوێنی و ڕابووردووه‌وه.
ئه‌مه‌ش ئه‌ركی گه‌وره‌ی داهێنانه. هه‌ربۆیه مرۆڤی داهێنه‌ر به‌رده‌وام له ئێستا‌و لێره‌دا ده‌ژێت، ئه‌مه‌ش بۆخۆی یاسایه‌كه، كه گۆڕان ئه‌نجام ده‌دات. داهێنان هه‌میشه له هه‌ستكردن به‌ئێستاو ئێره‌وه، به‌و جێگایه‌ی كه تێیداین، دێته‌كایه‌وه. ئه‌گه‌ر بیر و هۆشت له لای دوێنی و ڕابردوو بێت، چێژ له‌داهێنان وه‌رناگریت.
به‌هه‌مان شێوه‌یش ئه‌گه‌ر بیر و هۆشت لای سبه‌ینێ و له‌هه‌ڵپه‌ی ئاینده‌دا بێت، هه‌ر چێژ له‌ئێستات وه‌رناگرێت. واته داهێنان له چوارچێوه‌ی دوێنی و سبه‌ینێدا نییه، داهێنان ته‌نیا لێره و له‌ئێستادایه.
به‌ڵام وزه‌ی پۆزه‌تیڤی ئێستات تۆ‌و و ماكی ئاینده به‌خۆوه ده‌گرێت، ئه‌مه‌ش حه‌تمییه‌تی گۆڕان ده‌سه‌لمێنێت
ن / د.فازڵَ جاف
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.