كاتژمێری 9ی شه‌وی رابردوو له‌گوندی (گمه)ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی به‌مۆ ھاوڵاتیه‌ك له گه‌ڕاوی به‌مۆ گیانی له‌ده‌ستدا و تا ئێستاش هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌ی نه‌زانراوه.
رائید به‌رزان عوسمان، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای ھه‌ڵه‌بجه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هاووڵاتیه‌كه ناوی (م. ا.ع.)ه و ته‌مه‌نی 52 ساڵه و له‌ناو ژوری گه‌ڕاوه‌كه‌ی ناحیه‌ی به‌مۆ گیانی له‌ده‌ست داوه.
وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای ھه‌ڵه‌بجه راشیده‌گه‌ێنێت ، كه له‌ئێستادا بۆ هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌ی ته‌رمی ھاوڵاتیه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان كراوه و دۆسیه‌ی لیكۆڵینه‌وه‌ی له بنكه‌ی پۆلیسی به‌مۆ بۆ ڕێكخراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.