Erbil 38°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 04:54

کۆرۆنا رێگرە لە ئەنجامدانی گەری هەشتەمین فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی دهۆک

بریاربوو ئەمساڵ گەری هەشتەمی فیستیڤاڵی ناوبراو ئەنجامبدرێت
کوردستان TV
100%

ماوەی حەوت ساڵ لەسەر یەك لە پارێزگای دهۆك، فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی بەرێوە دەچوو، بریاربوو ئەمساڵ گەری هەشتەمی فیستیڤاڵی ناوبراو ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا ڤایرۆس و قەیرانی دارایی، ئەمساڵ دەرگای هۆڵەكانی ڤیستەڤاڵی فیلم دهۆك بە داخراوی ماوەتەوە.


بەنگین عەلی، جێگری سەرۆكی فیستیڤاڵی فیلمی دهۆك راگەیاند"بریار بوو ئەمساڵ گەری هەشتەمی فیستیڤاڵی ناوبراو لە ئەیلوولی 2020 ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پاراستنی سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان ە قەیرانی دارایی، فیستیڤاڵەكە دواخرا بۆ ساڵی 2021 ".


گوتیشی"ئەنجامنەدانی فیستیڤاڵی فیلم زیانی گەورە بە بواری فلم و سینەما دەگەینێت لە كوردستان بەگشتی و دەهۆك بە تایبەتی، بەڵام بەهۆی ئەوەی كەشەكە گشتیەو لەسەرتاسەری جیهان گشت فیستیڤاڵەكانی فیلم بۆ كاتێكی نادیار وەستاون، دەرفەتی باشترمان لە پێش دەبێ بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی باشتر و چاكتر خۆمان ئامادە بكەین بۆ ساڵی 2021 و ئامادەكاری زیاتر بكەین بۆ بەرنامەكانمان، بەتایبەتی بەرنامە پەروەردەییەكان و پلاتفۆرمی تۆڕی نێودەوڵەتی".
ژێده‌ر: زاری كرمانجی 

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.