Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 14:30

عێراق: لەم مانگەوە دوو ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا هەناردە دەکەین

پابەندین بە رێككەوتنەكەی ئۆپێك پڵەس بۆ كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان
کوردستان TV
100%

 وەزیری نەوتی عێراق، ئێحسان عەبدولجەبار ئیسماعیل: لەم مانگەوە، دوو ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا هەناردە دەكەین.


وەزیری نەوتی عێراق، ئێحسان عەبدولجەبار ئیسماعیل رایگەیاند كە لەم مانگەوە، دوو ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا، هەناردە دەكەن.

ئێحسان عەبدولجەبار ئیسماعیل لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوە داوە كە لە بەرژەوەندیی عێراق دایە، لەوەی پابەند بێت بە رێككەوتنەكەی (ئۆپێك پڵەس) بۆ كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان.

ئاشكرایشی كردووە، وەزارەتی نەوت داوای لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردووە وەك یارمەتیدانی عێراق بۆ پابەندبوون بەو پشكەی كە لە چوارچێوەی رێككەوتنەكەی پۆپێك پڵەس لە هەناردەكردن بۆی دیاریكراوە، 370 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا هەناردە بكات.

لە سەرەتای مانگی رابردوودا، ئۆپێك و بەرهەمهێنەرانی سەربەخۆ لەسەر كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بە ١٠ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا رێككەوتوون.

لە چوارچێوەی رێككەوتنەكەدا كە لە مانگی رابردووە چووەتە واری جێبەجێكردنەوە، وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێك، نۆ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا كەم دەكەنەوە.

پێشتریش (ئۆپێك پڵەس) رایگەیاندبوو كە رێككەوتنی كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان، تا كۆتایی مانگی تەمووزی داهاتوو درێژكراوەتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.