له‌میانی ركابه‌ریه‌كانی گه‌ری بیست‌و هه‌شتی خولی ئیسپانیا یانه‌ی ریال مه‌درید له‌سه‌ر یاریگای خۆی به‌سێی گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی ئیبار تۆماركرد
له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه دوای تێپه‌ربوونی چوار خوله‌ك ئه‌ستێره‌ی ئه‌ڵمانی تۆنی كرۆس گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ یانه‌ی شاهانه تۆماركرد، دوابه‌دوای ئه‌م گۆڵه ریال مه‌درید كۆنترۆلی یاریگای كردبوو تا له‌خوله‌كی سی سێرگیۆ رامۆس یانه‌ی ریال مه‌دریدی كرده خاوه‌ن گۆڵی دووه‌م، حه‌وت خوله‌ك دوای ئه‌م گۆڵه له‌ده‌رفه‌تێكدا مارسیلۆ داسیلڤا توانی گۆڵی سێیه‌م و دڵنیایی بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید به‌ده‌ست بێنێت، به‌مجۆره گێمی یه‌كه‌م به‌سێی گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی شاهانه بوو
له‌گێمی دووه‌م ئاستی یاریه‌كه خاوبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و یاریزانانی یانه‌ی ئیبار به‌سوود وه‌رگرتن له‌خاوبوونه‌وه‌ی یاریزانانی یانه‌ی شاهانه چه‌ند هێرشكیان برده سه‌ر گۆلی ریال مه‌درید، له‌خوله‌كی شه‌ست پیدرۆ بیجاس توانی تاكه گۆڵی یانه‌كه‌یان تۆمار بكات، به‌مجۆره یاریه‌كه به‌سێی گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی ریال مه‌درید به‌كۆتاهات
به‌م بردنه‌وه‌یه یانه‌ی ریال به‌كۆكردنه‌وه‌ی په‌نجاو نۆ خاڵ و به‌جیاوازی دوو خاڵ له‌دوای ركابه‌ره كلاسیكیه‌كه‌ی یانه‌ی به‌رسه‌لۆنای پێشه‌نگی ریزبه‌ندی دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.