له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ری بیست‌و هه‌شتی خولی ئیسپانیا، هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بیلباو و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌گۆلێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌رامبه‌ر بوون
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای بیلباو به‌رێوه‌چوو، له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه هه‌ردوولا به‌هێرشی چر و به‌رده‌وام ده‌ستیان به‌یاریكرد تا له‌خوله‌كی سی و حه‌وت یانه‌ی میوان له‌رێی یاریزان ئیكار مونیاین گۆلی پێشكه‌وتنی تۆماركرد، خۆشی یاریزانانی بیلباو زۆری نه‌خایاند كاتێ یاریزان دیگۆ كۆستا توانی دوو خوله‌ك دواتر گۆلی به‌رامبه‌ر بوونه‌وه تۆمار بكاته‌وه، گێمی یه‌كه‌م به‌گۆلێك یه‌كسان بوون به‌كۆتاهات
له‌گێمی دووه‌م یاریزانانی هه‌ردوو تیپ چه‌ندین هێرشی دیكه‌یان برده سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، به‌لام هه‌وڵه‌كان بێ ئاكام بوو
به‌مجۆره یاریه‌كه به‌یه‌كسان بوون به‌گۆلێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌كۆتاهات، به‌م ئه‌نجامه ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید چل‌و شه‌ش خالی هه‌یه و ژماره‌ی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ خیافی یه‌كسان كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.