له‌میانی به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانی ئه‌م گه‌ره‌ی خولی پله‌یه‌كى ئه‌لمانیا یانه‌ی شالگه له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی بایه‌ر لیڤه‌كروزنی كرد
یاریه‌كه به‌گۆلێك یه‌كسان بوون له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا به‌كۆتاهات، له‌گێمی یه‌كه‌م هه‌ردوو یانه چه‌ندین جار هێرشیان برده سه‌ر گۆلی یه‌كتر، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام بوو
به‌مجۆره گێمی یه‌كه‌م بی گۆڵ به‌یه‌كسان بوون به‌كۆتاهات، له‌گێمی دووه‌م یانه‌یشالگه توانی له‌خوله‌كی په‌نجاو یه‌ك له‌رێی یاریزان دلنیل كالیۆری به‌لێدانی سزا گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ میواندار به‌ده‌ست هێنا، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی بایه‌ر لیڤه‌كروززن گشت هه‌ولێكی خسته گه‌ر بۆ گۆرینی ئه‌نجامی یاریه‌كه تا له‌خوله‌كی هه‌شتاو یه‌ك خوان میراندا به‌هه‌ڵه گۆلێكی له‌خۆیان تۆماركرد‌و ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی بۆ بایه‌ر لیڤه‌كروزن یه‌كسان كرده‌وه، به‌مجۆره یاریه‌كه به‌یه‌كسان بوون به‌گۆلێك بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتاهات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.