Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 14:27

له‌ 2 پارێزگای عێراق 12 که‌سی دیکه‌ تووشی ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون

تا ئێستا لە عێراق 20 هەزار و 209 كەس تووشی كۆرۆنا بوون
کوردستان TV
100%

 لە پارێزگاكانی موسەننا و واست باشوور و باشووری رۆژهەڵاتی عێراق، 12 حاڵەتی دیكەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، تۆماركران.


لە پارێزگاكانی موسەننا و واست باشوور و باشووری رۆژهەڵاتی عێراق، 12 حاڵەتی دیكەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، تۆماركران.

لەوبارەیەوە میدیاكانی خۆجێی بڵاویانكردەوە كە سەرچاوەیەكی پزیشكی لە پارێزگای واست رایگەیاندووە، 11 كەسی دیكە لەو پارێزگایە، بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

لە لایەكی دیكەوە سەرچاوەیەكی پزیشكی لە پارێزگای موسەننا رایگەیاندووە كە كەسێكی دیكەی تەمەن 40 ساڵ لەو پارێزگایە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، گیانی لەدەستداوە.

تا ئێستا لە عێراق، 20 هەزار و 209 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەیش 607یان گیانیان لەدەستداوە و هەشت هەزار و 121ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.