Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 14:21

سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق راگه‌یاندراوێکى بڵاوکرده‌وه‌

له‌م رۆژه‌دا
کوردستان TV
100%

 سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی: هەوڵی زیاتر لە پێناو پتەوتركردنی ئازادی رادەبڕین دەخەینەگەڕ، بۆ ئەوەی رۆژنامەگەڕیی وەك سەكۆیەك بۆ راستییەكان بمێنێتەوە.


سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی رایگەیاند كە هەوڵی زیاتر لە پێناو پتەوتركردنی ئازادی رادەبڕین دەخەنەگەڕ، بۆ ئەوەی رۆژنامەگەڕیی وەك سەكۆیەك بۆ راستییەكان بمێنێتەوە.

نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە كە مستەفا كازمی بەبۆنەی ساڵیادی رۆژنامەگەریی عێراقەوە، پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە.

سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی لە پەیامەكەدا رایگەیاندووە پیرۆزبایی ئاراستەی رۆژنامەوانان لە عێراق دەكەین كە یادی (151)هەمین رۆژنامەگەریی نیشتمانی دەكەنەوە.

مستەفا كازمی ئاماژەی بەوەیش داوە رۆژنامەگەریی عێراق لەڕێگەی كاروانە دوور درێژەكەی لە بەرگرییكردن لە بەرژەوەندییەكانی گەل و پاڵپشتیكردنی لە بزاڤە نیشتمانییەكانی دژبە ستەم و چەوساندنەوە كە دژبە گەل ئەنجامدرابوو و رۆڵی لە پڕۆسەكانی چاكسازی و گۆڕانكارییەكان، مێژووییەكی پڕشكنداری بۆ خۆی تۆماركردووە.

مستەفا كازمی لە بەشێكی پەیامەكەیدا، هەڵوێستی ئازایانەی رۆژنامەوانانی وەبیرهێناوەتەوە بە تایبەتیش ئەوانەی كە لە بەرەكانی جەنگی دژبە تیرۆردا قوربانییان داوە و ناویان لە تۆماری بەرگریكردن لە یەكێتیی خاكی عێراقدا نووسراوەتەوە.

هەروەها سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی ستایشی رۆڵی رۆژنامەوانانی عێراقی لەم قۆناغەی ئێستادا كردووە بە تایبەتیش لەڕووی پاڵپشتیكردنیان لە هەوڵ و هەنگاوەكانی حكوومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، ئەنجامدانی چاكسازی و بەرەنگاربوونەوەی توندەڕەویی.

لە كۆتاییدا مستەفا كازمی رایگەیاندووە هەوڵی زیاتر لە پێناو پتەوتركردنی ئازادی رادەبڕین دەخەینەگەڕ، بۆ ئەوەی رۆژنامەگەڕیی وەك سەكۆیەك بۆ راستییەكان بمێنێتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.