لە راگەیەندراوێكدا دادگای بەرایی دوكان بڵاوی كردهوه كهبەهۆی تووشبوونی یەکێک لە فەرمانبەرانی دادگای بەرایی دوکان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی تەندروستی دادوەران و فەرمانبەران و هاووڵاتییان سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی بڕیاریدا بە کەرەنتینکردنی دادگای بەرایی دوکان بۆ ماوەی چواردە رۆژ لە رێکەوتی ٢٠٢٠/٦/١٥ ەوە.
راشیدهگهیهنن ، پێویستە سەرجەم دادوەران و فەرمانبەرانی دادگاکە پشکنینیان بۆ بکرێت. داواکارین هەمووان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.