Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 12:23

وه‌زیری دارایی و ئابووری: گەشبینین لە ماوەیەکی نزیکدا لەگەڵ بەغدا بگەین بە ڕێککەوتن

دەمانەوێ گرفتەكان لەگەڵ بەغدا لە ریشەوە چارەسەر بكەین
کوردستان TV
100%

بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئاوات شێخ جەناب لەگەڵ هاكان كراچای، كونسوڵی گشتی كۆماری توركیا لە هەولێر كۆبووەوە، لە كۆبوونەوەكەدا باسیان لە پێوەندییە ئابوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا كردووە.

 وەزیری دارایی ڕایگەیاندووە، ئێمە وەك هەرێمی كوردستان پێوەندییەكی مێژووییمان هەیە لەگەڵ توركیادا، دەمانەوێت لە رووی ئابوورییەوە پەرە بە پێوەندییەكانمان بدەین و پێشوازی دەكەین لە وەبەرهێنەران و بازرگانانی توركیا بۆ وەبەرهێنانی زیاتر لە هەرێمدا، چونكە لە هەرێمدا ژینگەیەكی باشی وەبەرهێنان هەیە.

 باسی لەوەش كردووە، قووڵایی ستراتیجی هەرێم لەم كابینەیەدا بەغدا بووە، بۆیە دەمانەوێ گرفتەكان لەگەڵ بەغدا لە ریشەوە چارەسەر بكەین، گەشبینین لە ماوەیەكی نزیكدا لەگەڵ بەغدا بگەین بە ڕێككەوتن.  

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.