ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانیه‌كانی وڵاتی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد یانه‌ی ریال مه‌درید ئاماده‌یه له‌به‌رامه‌ر شه‌ست ملیۆن یۆرۆ ده‌ست به‌رداری یاریزان ئه‌شه‌رف حه‌كیمی بێت كه له‌ئێستادا به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یانه‌ی برۆسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی ده‌كات، ماوه‌ی خواستنی حه‌كیمی له‌گه‌ڵ زه‌رده‌واڵه‌كان له‌كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ته‌واو ده‌بێت
یانه‌ی ریال مه‌دریدیش هیچ زانیاریه‌كی له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌ی له‌ریزی تیپه‌كه رانه‌گه‌یاندوه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م یاریزانه بریار له‌سه‌ر یه‌كێ له‌و سێی بۆندانه‌ی پێشكه‌شی كراوه له‌لایه‌ن یانه‌كانی برۆسیا دۆرتمۆند و بایره‌ن میونشن و ئینته‌ر میلان بدات
به‌پێی ئاژانسی هه‌والی ئۆندا سیرۆ یانه‌ی ریال مه‌درید بری شه‌ست ملیۆن یۆرۆی دیاریكردوه بۆ فرۆشتنی ئه‌م یاریزانه، حه‌كیمی له‌م وه‌رزه‌دا چل‌و سێی یاری له‌گه‌ڵ برۆسیا دۆرتمۆند ئه‌نجام داوه تیایدا نۆ گۆڵی تۆماركردوه‌و ده پاسی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌شی به‌هاورێكانی داوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.