ركابه‌ریه‌كانی وه‌رزی ئه‌مساڵ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا دواكه‌وتووه، بۆیه له‌ئێستادا یانه‌كان ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان بۆ ته‌واو كردنی وه‌رزی ئه‌مساڵ و ئاماده‌كاری و پته‌وكردنی ریزه‌كانیانه بۆ وه‌رزی داهاتوو
له‌مباریه‌وه ڕۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانی بڵاویكردۆته‌وه چاره‌نووسی تیاگۆ ئه‌لكانتارا له‌گه‌ڵ تیپه باڤاریه‌كه نادیاره، چونكه ئه‌م یاریزانه ئاره‌زووی رۆیشتن ده‌كات، رۆژنامه‌كه زیاتر روونیكردۆته‌وه یانه‌ی بایره‌ن بۆندی هه‌ریه‌ك له‌مۆله‌ر و نۆیه‌ر و ده‌یڤزی نوێكرده‌وه، به‌ڵام ئاسته‌نگی گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌مه بۆ چاره‌نووسی هه‌ریه‌ك له‌ده‌یڤد ئالابا و تیاگۆ ئه‌لكانتارا، به‌تایبه‌ت ئه‌لكانتارا، چونكه ئه‌م ئاره‌زووی جێهێشتنی یانه‌كه ده‌كات، به‌تایبه‌ت كه هه‌ریه‌ك له لیۆن جۆرتسیكا و جۆشوا كیمیچ جێی برواو متمانه‌ی هانز فیلیكی راهێنه‌رن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.