بەپێی ئامارەکان ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە لە وڵاتانی جیھاندا گەیشتووەتە، ھەشت ملیۆن و حەوت ھەزار و ٧١٧ کەس.
ماڵپەڕی "Worldometer" نوێترین ئامارەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکان ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە لە وڵاتانی جیھاندا گەیشتووەتە، ھەشت ملیۆن و حەوت ھەزار و ٧١٧ کەس.
زۆرترین حاڵەتیش لە ئەمریکا تۆمار کراوە کە دوو ملیۆن و ١٦٢ ھەزار و ٢٢٨ حاڵەتە.
دوای ئەمریکاش ھەریەکە لە وڵاتانی بەڕازیل بە ٨٦٧ ھەزار و ٨٨٢ کەس، رووسیا بە ٥٣٧ ھەزار و ٢١٠ کەس، ھیندستان بە ٣٣٢ ھەزار و ٧٨٣ کەس، بەڕیتانیا بە ٢٩٥ ھەزار و ٨٨٩ کەس، ئیسپانیا بە ٢٩١ ھەزار و ھەشت کەس، ئیتاڵیا بە ٢٣٦ ھەزار و ٩٨٩ کەس، پێرو بە ٢٢٩ ھەزار و ٧٣٦ کەس، ئەڵمانیا بە ١٨٧ ھەزار و ٦٧١ کەس، ئێران بە ١٨٧ ھەزار و ٤٢٧ کەس و تورکیا بە ١٧٨ ھەزار و ٢٣٩ دێن.
ریزبەندی ئەو وڵاتانەشی ژمارەی تووشبووان تیایاندا لە ٥٠ ھەزار زیاترە، بەم شێوەیەیە:
چیلی ١٧٤ ھەزار و ٢٩٣ کەس، فەڕەنسا ١٥٧ ھەزار و ٢٢٠ کەس، مەکسیک ١٤٦ ھەزار و ٨٣٧ کەس، پاکستان ١٤٤ ھەزار و ٤٧٨ کەس، سعوودیە ١٢٧ ھەزار و ٥٤١ کەس، کەنەدا ٩٨ ھەزار و ٧٨٧ کەس، بەنگلادیش ٨٧ ھەزار و ٥٢٠ کەس، چین ٨٣ ھەزار و ١٨١ کەس، قەتەر ٧٩ ھەزار و ٦٠٢ کەس، کۆماری باشووری ئەفریقا ٧٠ ھەزار و ٣٨ کەس، بەلجیکا ٦٠ ھەزار و ٢٩ کەس، بێلاڕوس ٥٣ ھەزار و ٩٧٣ کەس، سوید ٥١ ھەزار و ٦١٤ کەس و کۆلۆمبیا ٥٠ ھەزار و ٩٣٩ کەس.
ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩) لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩دا لە شاری وھان رۆژھەڵاتی چین بڵاوبووەوە و تا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ وڵاتی گرتووەتەوە و بووەتە ھۆی گیانلەدەستدانی ٤٣٥ ھەزار و ٨٤٩ کەس لە جیھاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.