له‌په‌یامێكدا نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان هۆشداری له‌په‌ره‌سه‌ندنى تیرۆر ده‌دات و رایده‌گه‌ێنێت ، دووباره‌بوونه‌وه و فراوانبوونى به‌رده‌وامى هێرشه تیرۆرستییه‌كان له عێراق، به‌تایبه‌تیش له ناوچه‌كانى ماده‌ى (140)ى ده‌ستوور دۆخێكى زۆر مه‌ترسیدار و ئاڵۆزى بۆ دانیشتوانى ئه‌و ناوچانه له ته‌واوى پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هێناوه‌ته ئاراوه كه ماوه‌یه‌كى درێژه هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتن و ڕفاندن و ده‌ركردنیان له‌سه‌ره و ئه‌م دواییانه‌ش به‌رده‌وام به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانیان ده‌سووتێنرێن و ڕۆژانه ده‌كرێنه ئامانجى هێرشى دڕندانه‌ى تیرۆرستى و شه‌هید ده‌كرێن.
سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت ، وه‌ك چه‌ندین جار پێشتریش هۆشداریمان له ترسناكیى دۆخه‌كه داوه، دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌رده‌وامیى ئه‌م دۆخه هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و سه‌قامگیرى و پێكه‌وه‌ژیان ده‌كات و بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كان و پاراستنى سه‌ر و ماڵى هاووڵاتیان و پێكهاته‌كانى ئه‌و ناوچانه، میكانیزمێكى كاراترى هه‌ماهه‌نگیى حكوومه‌تى فیدراڵ و هه‌رێمى كوردستان و هاوكاریى پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان و به‌رده‌وامیى پشتیوانیى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش پێویسته، چونكه تیرۆرستان بۆشاییى ئه‌منیى ئه‌و ناوچانه‌یان قۆستووه‌ته‌وه، سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانیش له‌م پێناوه‌دا هه‌موو هه‌وڵ و تواناكانى ده‌خاته گه‌ڕ.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه دوایین هێرشى تیرۆرستى بۆ سه‌ر دوو دێى كاكه‌یى له ناوچه‌ى خانه‌قین كه له ئه‌نجامدا ژماره‌ك هاووڵاتى شه‌هید و بریندار بوون، نموونه‌یه‌كى به‌رچاوى په‌ره‌سه‌ندنى ترسناكى و ئاڵۆزیى دۆخه‌كه‌ن كه ده‌بێ هه‌نگاوى خێرا بۆ ڕێگرى له دووباره‌بوونه‌وه‌یان بگیرێته به‌ر. وێڕاى به توندى سه‌ركۆنه‌كردنى ئه‌و تاوانكارییه، پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكاریان ده‌كه‌م و هاوبه‌شى خه‌میانم، خواى مه‌زن دڵنه‌وایى و سه‌بوورییان بداته‌وه و هیواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.