Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 12:25

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق کرد

مەسرور بارزانی: ئامادەبن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان له‌گه‌ل حکوومەتی فیدراڵی
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە 2020/6/15 سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ستیفن هیکی باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە جەیمس سۆرنتن کونسولی گشتی بەریتانیا لە هەولێر ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا و میکانیزمی چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرا.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تیشکی خستە سەر پەیوەندییەکان لە گەڵ حکوومەتی فیدراڵی و ڕایگەیاند ئێمە پشتگیریی لە حکوومەتی موستەفا کازیمی دەکەین لە پێناو چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور. گوتیشی: "هەر کاتێک برایانمان لە حکوومەتی فیدراڵی ئامادەبن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانمان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، ئامادەم سەردانی بەغدا بکەم".

باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی بۆ لە یەکنزیکردنەوەیان لە پێناو چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور. گوتیشی عێراق و هەرێمی کوردستان بە دۆست وهاوپەیمانی خۆمان دەزانین و دەمانەوێت لەم دۆخە سەختەی ئێستادا هاوکاریان بین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.