Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 12:35

له‌ عێراق 1106 که‌سی دیکه‌ تووشی کۆرۆنا بوون

45 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمار كراوە
کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستیی عێراق تووشبوونی زیاتر لە هەزار و سەد كەس و گیان لەدەستدانی 45 كەسیتری بە پەتای كۆرۆنا راگەیاند.

كەمێك لەمەوبەر، وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوە كرد كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە دە هەزار و 130 پشكنینیان ئەنجام داوە و هەزار و 106 تووشبووی نوێی كۆرۆنا دەستنیشان كراون كە زۆرینەیان لەبەغدایە و سلێمانیش بە تۆماركردنی 169 تووشبوو، لە ڕیزبەندیی دووەمین زۆرترین تووشبووی پەتای كۆرۆنا دایە.

هەر لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا هەزار و 150 كەس لە عێراق چاككراونەتەوە و كە بەغدا بە 371 كەس و سلێمانی بە 351 كەس، لە پێشەوەی زۆرترین چاكبوونەوەكانن.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشكرای كردووە كە لە 24 كاتژمێری رابردوودا 45 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمار كراوە و بەم شێوەیەش 21 هەزار و 315 حاڵەتی تووشبوونی كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كراوە كە 9 هەزار و 271 تووشبوو چاكبوونەتەوە و و 652 كەسیش بەم هۆیەوە گیانیان لەدەست داوە، ئێستاش 150 كەس لە ژێر چاودێریی چڕدان.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.