فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لەبارەی بۆردوومانەکانی تورکیا لە ههرێمى کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: بەزاندنی ئاسمانی عێراق لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بەتووندی سەركۆنە دەكەین، كە شەوی رابردوو 18 فڕۆكەی توركی بە ئاراستەی قەزاكانی شنگال، مەخموور و گوێڕ تاوەكو قەزای شرگات بە قوڵایی 193 كیلۆمەتر لە سنووری توركیاوە ئاسمانی عێراقیان بەزاند.
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە فڕۆکەکانی تورکیا کەمپی ئاوارەکانیان بۆردوومانکردووە و هۆشداریی دەدەنە تورکیا کە دەبێت رێز لە دراوسێتی و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بگرێت و داوا دەکەن دووبارە نەکرێتەوە. لەهەمانکاتدا ئامادەیی دەردەبڕن بۆ هەماهەنگیی دوولایەنە بەمەبەستیی پاراستنی سنوورەکانی نێوان ههردوو وڵات.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ناوچەکانی شنگال، قەرچووغ، قەندیل، زاپ، ئاڤاشین، باسیان و خواکوڕکیان لە باشووری کوردستان بۆردوومانکرد. وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، 81 ئامانجی پەکەکەیان لە ههرێمى کوردستان پێکاوە.
لە بۆردوومانەکانی تورکیا بۆسەر چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان، هیچ زیانێکی گیانی نەکەوتووەتەوە تەنیا لە شنگال سێ ئەندامی یەپەشە برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.