وەزیری هەرێم بۆ دانوستانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق ئاشکرایکرد کە نیه‌تێك هه‌یه به‌غدا ده‌یه‌وێ كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ هەولێر چاره‌سه‌ر بكات.
خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ دانوستانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق له لێدوانێكیدا بۆ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، ڕایگه‌یاند، ئه‌و پەیامانەی كه له به‌غداوه به كورد ده‌گات نیه‌تێكی تێدا به‌دی ده‌كرێت كه حكوومه‌تی فیدراڵ ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان كێشه‌كان چارەسەر بكات.
وتيشى" ئێمه ئه‌و نیه‌ته به هه‌ڵوێستێکی ئیجابی داده‌نێین و وای ده‌خوێنینه‌وه كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن ئێمه‌ش به‌و رۆحیه‌ته‌وه ده‌مانه‌وێ سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ین".
خالید شوانی ڕایگه‌یاند، له كاتی سه‌ردانكردنیان بۆ به‌غدا و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ، مه‌له‌فی ناوچه دابڕێنراوه‌كان یه‌كێك ده‌بێت له مه‌له‌فه هه‌ر گرنگه‌كان.
شوانی راشیگەیاند، "کاراكردنه‌وه‌ی مادده‌ی 140 و ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی عه‌سكه‌ری و ئه‌منی و ئیداری جارێكی دیكه گفتوگۆی له‌سه‌ر دەکرێت و له ماوه‌ی داهاتودا هه‌نگاوی جددی و عه‌مه‌لی له‌م بواره‌دا ده‌ستپێده‌كات."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.