خەیری بۆزانی، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئێزدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایگەیاند، " ئێوارهى ئەمڕۆ "میر کامیران خەیری بەگ"، یاریدەدەری کاروباری ئایینیی میر تەحسین بەگ میری ئێزدیان لە نەخۆشخانەی شێخان کۆچی دوایی کرد".
میر کامیران، دەکاتە برازای میر تەحسین بەگ و ماوەیەکی درێژە نەخۆشیی شێرپەنجەی هەبوو. ناوبراو ماوهی سێ مانگ بوو له ئهڵمانیاوه گهڕابوهوه بۆ ههرێمی كوردستان و به هۆی تێكچوونی باری تهندروستییهوه له نهخۆشخانهی شێخان له ژێر چاودێری پزیشكیدا بوو.
کامیران خەیری بەگ لە دایکبووی ساڵی 1955 بوو، بەکالۆریۆسی لە یاسادا هەبووە و لە ساڵی 2004 پەرلەمانتاری عێراق بووە، ساڵی رابردوو وەکو یاریدەدەری کاروباری ئایینیی میری کوردانی ئێزدی دەستنیشانکراوە، دواى كۆچى دوایی میر تهحسین بهگ میرى ئێزدییهكانى جیهان.
ناوبراو رايگەیاند، بڕیارە سبەی لە زێدی خۆی لە شارۆچکەی باعەدرێ بە خاک بسپێردرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.