به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی میر كامیران خه‌یری سه‌عدی به‌گ، وه‌كیلی میری ئێزدییان بۆ كاروباری ئایینی، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی كۆچكردوو ده‌كات.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی:-
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی میر کامیران خەیری سەعید بەگ وەکیلی میری ئێزدییان بۆ کاروباری ئایینیم پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و بەتایبەتی لە میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدییان و گشت خوشك و برایانی ئێزیدی دەکەم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە دۆستانی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/6/15
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.