ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گهشتوگوزار رایگەیاند: وەزارەتی شارەوانی و گهشتوگوزار ھەموو ئامادەکارییەکی کردووە، بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی تاپۆکردنی خانووه زێدەڕۆكان لە ھەرێمی کوردستان، بەڵام جگە لە شارەوانی لایەنی دیکەش تێیدا بەشدارن، چونکە پارێزگهکان و یەکە کارگێڕییەکان پڕۆسەکە جێبەجێ دەکەن و دوو جار لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە نووسراو بۆ پارێزگهکان کراوە، تا خانووه زێدەڕۆكان بەپێی یاسا تاپۆ بکرێن.
ههروهها هاتووه، ساسان عهونی گوتیشی: سەرۆکی شارەوانییەکانی ئێمە بەشدارن و نوێنەریان لە پرۆسەی تاپۆکردن ههیه، بەڵام پێویستە ھاووڵاتییانیش سەردانی یەکە کارگێڕییەکان بکەن، بۆ ئەنجامدانی مامەڵەی تاپۆکردنی خانووی زێدەڕۆ.
گوتیشی: لە ساڵی ٢٠١٨ یاسای ژمارە ٢ دەرچووە بۆ لێپرسینەوە لەو کەسانەی زێدەڕۆیی دەکەنە سەر زەویی حکومەت و لەلایەن حکومەتەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر، كه سەرپێچی دەکەنە سەر زەویی حکومەت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.