له راگهیهندراوێكدا ژووری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێر داخستنی 1300 شوێنی له سنووری پارێزگاكه بههۆی پابهندنهبوونیان به رێنماییه تهندروستییهكان و رێكارهكانی خۆپارێزی راگهیاند.
دهقی راگهیهندراوهكهی ژووری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێر:-
لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا تاوەکو ئەمڕۆ 15/6/2020، لەسنووری هەر (10) قایمقامیەتەکەی پارێزگای هەولێر، (1300) شوێن، بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەلایەن لێژنەکانی چاودێری و تەندروستییهوه داخران.
ژووری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەموو هەوڵ و توانایەکی خۆی بۆ پاراستن و پارێزگاریکردن لە گیانی هاوڵاتییان و جێ بەجێ کردنی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا خستووهتەگەڕ و لە رێگەی لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی لە سنووری هەر (10) قایمقامیەتەکەی لە بەدواداچوون و پشکنین و چادودێریکردنی شوێنەکان بەردەوامە، هەر شوێن و کەس و لایەنێك پابەند نەبێت، رووبەڕووی رێکاری یاسایی و داخستن دەبێتەوە، بۆیە داواکارین لەپێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی و سەلامەتی گشتی شارەکەمان، هەموولایەك پابەندی بڕیار و رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی بن.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
15/6/2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.