وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رَمی كوردستان رایگه‌یاند: ڕاگرتنی هاتووچۆ به شێوه‌یه‌كی ته‌واو له نێوان پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهوك و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی ڕاپه‌رین و گه‌رمیان له ١٥/٦/٢٠٢٠ كاتژمێر ١٢:٠٠ شه‌و تا ١/٧/٢٠٢٠ كاتژمێر ١٢ی شه‌و ، و ڕاگرتنی سیسته‌می رێگه‌پێدانی ئه‌لیكترونی له‌و ماوه‌یه‌دا جگه له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كه پێویستی به چاره‌سه‌ری هه‌یه و ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه پێویستیان به نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه ئه‌وا له لایه‌ن ئه‌و پارێزگایه یان ئیداره سه‌ربه‌خۆیه كه لێی نیشته‌جێیه رێگه‌پێدانی بۆ ده‌كرێت بۆ ئه‌و پارێزگایه یان ئیداره سه‌ربه‌خۆیه كه چاره‌سه‌ری لێ وه‌رده‌گیرێت، یان نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌كرێت ، و پێویسته له كاتی گه‌رانه‌وه به‌لًگه‌نامه‌ی چاره‌سه‌ری، یان نه‌شته‌رگه‌ری پێ بێت ،به پێچه‌وانه‌وه رێگای پێ نادرێت بگه‌رێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.