چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به تایبه‌تی تویته‌ر بیردۆزێكی سه‌یریان ده‌ستاو ده‌ست پێكردووه‌و ئه‌وه خراوه‌ته روو كه له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا به دیاریكراویش له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 21-6-2020 كۆتایی دونیا ده‌بێت.
ئه‌و بیردۆزه‌ی كه له‌لایه‌ن چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ته‌رویجی بۆ كراوه پشت به ساڵنامه‌ی شارستانییه‌تی مایا ده‌به‌ستێت كه له‌م به‌رواره كۆتایی دێت و به‌گوێره‌ی گوته‌ی ئه‌وان كاره‌ساتێك یان رۆژی قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت .
شایانی باسه بیردۆزه‌كه هه‌شت ساڵ به‌ر له‌ئێستا ته‌رویجێكی زۆری بۆ كرا كه گوایه رۆژی قیامه‌ت له 21 9-2012 رووده‌دات.
یه‌كێك له زانایانی مێژووی مایا ده‌ڵێت:به‌گوێره‌ی ساڵنامه‌ی یۆلیانی ئێمه ئێستا له ساڵی 2012 ین، چونكه ژماره‌ی ئه‌و رۆژانه‌ی ساڵ كه به‌هۆی گۆڕانییه‌وه بۆ سه‌ر ساڵنامه‌ی گریگۆری وون بووه 11 رۆژه و به‌مه‌ش هه‌شت ساڵ جیاوازی هه‌یه .
هه‌روه‌ها زانایانی شارستانییه‌تی مایا ده‌ڵێن: ئه‌و ساڵنامه‌یه كه‌له‌و شارستانییه‌ته كۆنه‌دا به‌كار هاتووه، پێشبینی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه كه كۆتایی دونیا له 21 9-2012 ده‌بێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.