شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ربه ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه كردووه كه سێ مووشه‌كی كاتیۆشا له ده‌ورووبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا، كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به زیانی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی مووشه‌كه‌كان، نه‌دراوه.
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌یش كراوه كه سێ مووشه‌كه‌كه له ناوچه‌ی مه‌كاسب باشووری رۆژئاوای به‌غدا، ئاراسته‌كرابوون و راشگه‌یه‌ندراوه كه هێزه ئه‌منییه‌كان شوێنی ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌كانیان ده‌ست نیشان كردووه و له ناوچه‌كه‌دا ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك مووشه‌كی دیكه‌یشدا گرتووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.