شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له پارێزگای دیاله رایگه‌یاند كه 62 حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و پارێزگایه تۆماركراوه.
شانه‌ی ناوبراو له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، 62 كه‌سی دیكه له سنووری پارێزگای دیاله تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كه یه‌كێكیان پزیشكه و 13ی دیكه‌یشیان كارمه‌ندی ته‌ندروستیین.
كۆی گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه له‌و پارێزگایه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبوویه‌وه بۆ 27 كه‌س.
دوێنێ دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاندبوو كه 21 هه‌زار و 315 كه‌س له‌و وڵاته تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌یش 652یان گیانیان له‌ده‌ستداوه و نۆ هه‌زار و 271 ی كه‌سی دیكه‌یش چاكبوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.