چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بیرۆكه‌ی مین له نێونده سه‌ربازییه‌كاندا داهێندراوه، سه‌ره‌تا بیرۆكه‌ی مین بریتی بوو له هه‌ڵكه‌ندنی تونێڵێك له‌ژێر پێگه قایمه‌كانی دوژمن و شاردنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی تیایدا بۆ تێكدان و تێكشكاندنی ئه‌و پێگانه، دواتر زاراوه‌ی مین بۆ هه‌ر بۆمبێكی چێندراو به‌كارهێندرا كه له‌ژێر خاك بشاردرێته‌وه و ئامرازێكی ته‌قینه‌وه‌ی هه‌بێت تا كاتی دوژمن پێی پێدا بنێت و بته‌قێته‌وه.
مین له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانییدا (1914-1918) وه‌ك یٔامرێزێكی به‌رگری دژی تانك به‌كارهێندرا، به‌كارهێنانیشی هۆیه‌ك بوو له هۆیه‌كانی په‌ره‌پێدانی و هه‌ندێكیشیان زۆر پێشكه‌وتوو بوون، به‌تایبه‌تی پاش دروستكردنی مادده‌ی (تی. ئێن. تی) كه سه‌ره‌تای پیشه‌سازیی نه‌وه‌ی یه‌كه‌می مینه دژه تانكه‌كان بوو و، بووه به‌شێك له چه‌كی سوپاكان و به‌سه‌ركه‌وتوویی له جه‌نگی دووه‌می جیهانییدا به‌كارهێندرا، به‌جۆرێك 300 ملیۆن مینی دژه تانك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و وڵاتانی ناوه‌ند (میحوه‌ر) له‌م جه‌نگه‌دا به‌كارهات، به‌مه‌ش شوێنپێی مین له جبه‌خانه‌ی سوپاكان پته‌وتر بوو.
یه‌كێك له خاڵه لاوازه‌كانی به‌كارهێنانی مین له جه‌نگی دووه‌می جیهانییدا، ئاسانیی دۆزینه‌وه‌ی بوو له‌به‌ر گه‌وره‌یی قه‌باره‌ی كه دواتر دوژمن ده‌یتوانی هه‌ڵیگرێته‌وه و دووباره بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بیچێنێته‌وه، بۆیه نه‌وه‌ی یه‌كه‌می مینی دژه تاك دروست كرا، تا له‌گه‌ڵ مینه‌كانی دژه تانك بچێندرێت و ببێته چه‌كێكی یاریده‌ر و شان به‌شان كار بكه‌ن تا تاكه‌كانی سوپای دوژمن نه‌توانن له مینه‌كانی دژه تانك نزیك ببنه‌وه و هه‌ڵیان بگرنه‌وه.
په‌ره‌پیێدانی مینه‌كان و ئامرازه‌كانی ته‌قاندنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی هه‌بوو، له سه‌ره‌تای شه‌سته‌كان و تا كۆتایی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، نه‌وه‌ی دووه‌می مینی دژه تاك ده‌ركه‌وت كه له جۆری (Remotely Delivered Mines) بوو، یٔه‌م جۆره مینه له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌وه له قووڵایی خاكی دوژمن و له دواوه‌ی شه‌ڕگه‌كان بڵاو ده‌كرانه‌وه، تا له‌كاتی كشانه‌وه زیان به سوپای دوژمن بگه‌یه‌نێت و رێگای گه‌یشتنی یارمه‌تی لۆجستی لێ ببڕێت. ئه‌م جۆره مینه له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مریكا له جه‌نگی ڤێتنام به‌كار هات و هه‌زاران مین به‌سه‌ر لاوس و كه‌مبۆدیا و ڤێتنامدا خرایه خواره‌وه.
شێوازه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی مینی دژه تاك به‌رده‌وام بوون، تا له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو گولـله تۆپ و مووشه‌كی مه‌یدانی و بۆمبی فڕۆكه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌یان به‌كار هات، هه‌روه‌ها شێوازه‌كانی ته‌قاندنه‌وه‌یان په‌ره‌ی پێدرا و بوو به ئه‌لیكترۆنی.
له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی مین له‌ڕووی ته‌كنۆلۆجییه‌وه و كه‌می خه‌رجی دروستكردنی، كه تێچووی مینی ئاسایی له‌نێوان (3 بۆ 30 دۆلاره)، مین بوو به‌و چه‌كه‌ی كه لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كان ده‌ستبه‌رداری نابن له ئۆپه‌راسیۆنه جه‌نگییه‌كانیان و له ململانێ چه‌كدارییه نێوخۆییه‌كاندا.
لیژنه‌ی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی له راپۆرته‌كانی مین به‌و جه‌نگاوه‌رانه وه‌سف ده‌كات كه چه‌كی بینراو هه‌ڵناگرن، به‌ڵام هه‌رگیزئامانجه‌كانیان هه‌ڵه ناكه‌ن و قوربانییه‌كان بێ جیاوزای ده‌پێكن و، تا ماوه‌یه‌كی درێژیش دوای كۆتاییهاتنی جه‌نگ به‌رده‌وام ده‌بن له كوشتار.
جێی ئاماژه‌یه، به پێی زانیارییه‌كانی ده‌زگای گشتی كاروباری مین له هه‌رێمی كوردستان، تا راپه‌ڕینی ساڵی 1991، 776 كیلۆمتری چوارگوشه له رووبه‌ری زه‌وی له هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژێمی پێشووی عیراقی مین و ته‌قه‌مه‌نیان لێ چێندرابوو، دواتریش رێكخراوی تیرۆریستیی داعش رووبه‌رێكی زۆری خاكی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی مین رێژ كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ده‌زگای گشتی كاروباری مین تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستان، زیاتر له 13,233 كه‌س بوونه‌ته قوربانی مین و ته‌قه‌مه‌نی.
ژێده‌ر/ Kurdistan CT
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.