سوهام موسه‌وی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ندروستیی و ژینگه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ته‌ندورستیی ناتوانێت ره‌وشی سه‌رجه‌م تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) كۆنترۆڵ بكات، چونكه توانای ئه‌و وه‌زاره‌ته سنوورداره.
سوهام موسه‌وی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ به‌رپرسیاریه‌تییه‌كه ته‌نها له ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییدا نییه، چونكه توانای ئه‌و وه‌زاره‌ته به به‌راورد به دامه‌زاروه ته‌ندروستییه‌كانی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان سنوورداره كه به‌رامبه‌ر به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، هه‌ره‌سه‌یان هێناوه.
ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ندروستیی و ژینگه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سوهام موسه‌وی روونشی كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ به‌پرسیاریه‌تییه‌كه زیاتر ده‌كه‌وێته سه‌رشانی هاووڵاتییان، به‌وه‌ی كه ده‌بێت رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و خێزانه‌كانیان به باشی جێبه‌جێ بكه‌ن و گوتی:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ناتوانێت ره‌وشی سه‌رجه‌م تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) كۆنترۆڵ بكات، چونكه توانای وه‌زاره‌ته‌كه سنوورداره و جگه له‌وه‌یش خه‌رجی پێویستی له به‌رده‌ستدا نییه.
ناوبراو ئاشكرایشی كردووه، ئه‌گه‌ر ره‌وشه‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵدا ده‌ربچێت، ئه‌وا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی، ناتوانێت وه‌ك پێویست خزمه‌تگوزاریییه ته‌ندروستییه‌كان پێشكه‌ش بكات و ئه‌و كات ده‌بێت هاووڵاتییان رێنماییه‌كانی خۆپارێزیی جێبه‌جێ بكه‌ن و خۆیان به دووربگرن له گردبوونه‌وه و به‌ركه‌وتن.
كاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستیی له عێراق به‌رده‌وام داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ن كه پابه‌ندبن به رێنماییه‌كانی خۆپارێزیی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، بۆ ئه‌وه‌ی بتواندرێت ڤایرۆسه‌كه كۆنترۆڵ بكرێت.
به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق تا ئێستا 21 هه‌زار و 315 كه‌س له‌و وڵاته تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه 652یان گیانیان له‌ده‌ستداوه و نۆ هه‌زار و 271ی دیكه‌یش چاكبوونه‌ته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.