به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی كه‌رتی ته‌ندروستیی و چاودێریكردنی ته‌ندروستیی سزادراوان له چاكسازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنیان واژوو كرد.
ناوه‌ڕۆكی یاداشتنامه‌كه بریتییه له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ته‌ندروستیی له‌نێو راگیراواندا له رێگای چاودێریكردن و زه‌مینه‌سازی بۆ ئه‌نجامدانی خول و راهێنان و په‌ره‌پێدانی تواناكانییان به ئاراسته‌ی باشتركردن.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا، وه‌زیری ته‌ندروستیی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سامان به‌رزنجی ئاماژه‌ی به یاداشتنامه‌كه كرد و گوتی: ئه‌مڕۆ ھه‌ڵده‌ستین به واژووكردنی پڕۆژه‌یه‌كی پێشه‌نگ بۆ باشتركردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستیی بۆ سزادراوان له چاكسازی گه‌وران بۆ باشتركردنی چاودێری ته‌ندروستیی سه‌ره‌تایی له بواری پزیشكی و خولی راھێنان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی چاكسازی گه‌وران، ئه‌مه له كاتێكدایه كه كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور له‌گه‌ڵماندا بووه له قۆناغه جیاوازه‌كانیدا بۆ پێشكه‌شكردنی تیمه‌كانی ته‌ندروستیی، ئاواره‌كان و چاكسازییه‌كان ئه‌مه كارێكی مرۆڤدۆستانه‌یه و سوپاسیان ده‌كه‌ین.
گوتیشی: كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور له چه‌ند مانگی رابردوودا رۆڵێكی گه‌وره‌یان بینی له دابینكردنی ماسك و پێداویستی پزیشكی له گرتووخانه و چاكسازییه‌كان بۆ رێگریكردن له سه‌رھه‌ڵدانی ھه‌ر جۆره نه‌خۆشییه‌ك وه‌كو به‌شێكی گه‌وره‌ی خۆپارێزی.
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌كه‌ش، سامان به‌رزنجی گوتی: "ئامانجه‌كانی بریتیین له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ته‌ندروستیی له‌ناو راگیراوه‌كان، خاچی سوور ده‌مێكه چاودێری ره‌وشی ته‌ندروستیی ده‌كات، ئه‌مه‌ش بۆ ئێمه گرنگه كه جگه له‌وه‌ی باری ئابووریی هه‌رێم له دۆخێكی خراپدایه و پێویستمان به رێكخراوه‌كانه بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی، ئه‌وا ره‌وشی ته‌ندروستییش جیاوازه به‌راورد به دوو مانگ پێش ئێستا".
له‌باره‌ی ماوه‌ی پڕۆژه‌كه و دابینكردنی بوودجه‌ی پێویست، وه‌زیری ته‌ندروستیی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سامان به‌رزنجی گوتی: "بوودجه‌كه ده‌وه‌ستێته سه‌ر قۆناغه‌كانی كاركردن و سنووردار نییه به‌پێی كات و قۆناغه‌كان بوودجه دابین ده‌كرێت، خولی راهێنان و چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌نانه‌ی پێویستی پێیه‌تی له‌گه‌ڵ دابینكردنی ده‌رمان و پێداویستییه‌كان خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستیی بۆ ناو چاكسازییه‌كانی هه‌رێم له‌خۆ ده‌گرێت و پڕۆژه‌كه‌ش ماوه‌ی دوو ساڵه".
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، به‌رپرسی لقی نێرده‌ی كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور له ھه‌ولێر، هیشام مه‌ندوبی گوتی: "ئه‌مڕۆ ھه‌ڵساین به پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌یه‌ك بۆ په‌ره‌پێدان و چاودێریكردن كه‌رتی ته‌ندروستیی له ناوه‌نده‌كانی چاكسازیی كه ئه‌م پڕۆژه‌یه تاڕاده‌یه‌كی باش خزمه‌ت به كه‌رتی ته‌ندروستیی و ته‌ندروستی ھاووڵاتییان ده‌كات كه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه و پڕۆژه‌یه‌كی گرنگه، ھیوادارین دوو ساڵی دیكه ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی ببینین و به‌رده‌وامیش ده‌بین له چاودێریكردنی ره‌وشی ته‌ندروستییان".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.