فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، چه‌ند لیژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه بۆ ئاشكراكردن و راوه‌دوونانی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه مووشه‌ك ئاراسته‌ی ژماره‌یه‌ك ئامانجی گرنگ له به‌غدا ده‌كه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، لیوا ته‌حسین خه‌فاجی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا ئاشكرای كردووه كه چه‌ند لیژنه‌یه‌كیان به ئامانجی راوه‌دوونانی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه مووشه‌ك ئاراسته‌ی ژماره‌یه‌ك ئامانجی گرنگ له به‌غدا ده‌كه‌ن، پێكهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی بدرین به دادگا و گوتی: فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان به‌رده‌وامه له كاركردن و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كان".
لیوا ته‌حسین خه‌فاجی باسی له‌وه‌یش كردووه كه ئه‌و پرسه ئاسان نییه و پێویستی به وردبینی و به‌دواداچوون هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه مووشه‌كییه‌كان ئاشكرا بكرێن و گوتی: لیژنه‌كان ده‌ستیان به‌كاركردن كردووه و ئه‌نجامه‌كانیان بۆ فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان به‌رزده‌كرێته‌وه تا بڕیار له‌وباره‌یه‌وه بدات".
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، لیوا ته‌حسین خه‌فاجی جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵی زیاتر له پێناو پاراستنی شكۆی وڵات‌دا ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ و رێگه‌یش ناده‌ن پێشلێكاری ئه‌منیی رووبدات.
ئه‌مڕۆ شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی سه‌ربه ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق كه‌وتنه خواره‌وه‌ی سێ مووشه‌كی كاتیۆشای له ده‌ورووبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا، رایگه‌یاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.