دوای سێ رۆژ له وونبوونی گه‌نجێكی شاری دهۆك به‌ناوی زێره‌ڤان شوكری له رووباری زێی گه‌وره له سنووری شارۆچكه‌ی گوێر دۆزرایه‌وه.
بۆ رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، هاتوچۆی نێوان پارێزگاكان قه‌ده‌غه‌یه، به‌ڵام ناوبراو به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌شاری دهۆك و گه‌یشتن به شوێنی كاره‌كه‌ی له كۆمپانیایه‌ك له قه‌زای خه‌بات ، رێگای په‌ڕینه‌وه‌ی رووباری زێی گه‌وره‌ی له سنووری نێوان خه‌بات و ناحیه‌ی كه‌له‌ك به‌كارهێناوه و له رووباره‌كه‌دا خنكاوه و دوای سێ رۆژ له‌وونبوونی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ‌و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ تیمی ژێر ئاوی خه‌بات، توانرا له سنووری ناحیه‌ی گوێر له رێگای چه‌ند هاووڵاتییه‌كه‌وه ته‌رمه‌كه‌ی بدۆزنه‌وه‌و دواتریش ته‌رمه‌كه‌یان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كردووه .
سالار نامیق/ په‌یامنێری كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.