وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بەهۆی بۆردوومانکردنی چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان، یادداشتێكی ناڕه‌زایی ده‌داته باڵیۆزی توركیا له عێراق.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مرۆ فاتح یه‌ڵدز باڵیۆزی تورکیای لە عێراق بانگهێشت کرد و یادداشتێكی ناڕه‌زایی دایه.
به پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له یادداشته‌كه‌دا هاتووه، حکومەتی عێراق ئیدانەی پێشێلکردنی سەروەری خاک و ئاسمانی عێراقی کردووە و بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان لەقەڵەمی داوە.
لە بەشێکی دیکەی یاداشتەکەدا ئەوە بەبیر تورکیا هێنراوەتەوە "ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تاکلایەنەکانی رابگرێت. جەختیش کراوەتەوە لەوەی حکومەتی عێراق ئامادەیی خۆی نیشانده‌دا بۆ هەماهەنگی لەگەڵ تورکیا بۆ پاراستنی سنوورەکان بەجۆرێک بەرژەوەندییەکانی هەردوولا دەستەبەر بکرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.