Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:40

ئێران: چه‌ند رۆژێکه‌ شه‌پۆڵێکی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا ده‌ستی پێکردووه‌

سه‌رچاوه‌كه‌ی نه‌زاندراوه‌
کوردستان TV
#11
100%

گوته‌بێژی فه‌رمی حكوومه‌تی ئێران ئاشكرایكرد شه‌پۆڵی دووه‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له‌ چه‌ند پارێزگایه‌كی ئێران ده‌ستی پێكردووه‌.

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا عه‌لی روبه‌یعی گوته‌بێژی فه‌رمی حكوومه‌تی ئێران دووپاتیكرده‌وه‌ پێشووتر چه‌ند پارێزگایێكی ئێران ڤایرۆسی كۆرۆنای به‌ شێوه‌یه‌كی ترسناك لێ بڵاونه‌بووه‌وه‌، به‌ڵام چه‌ند رۆژێكه‌ شه‌پۆڵێكی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستی پێكردووه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی نه‌زاندراوه‌.

روبه‌یعی راشیگه‌یاند هۆكاری زیادبوونی حاڵه‌ته‌كانی تووشبون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌وه‌یه‌ هاووڵاتیان له‌ نێو گواستنه‌وه‌ گشتییه‌كان له‌یه‌كتر نزیكده‌بنه‌وه‌ و به‌شێكی زۆریشیان پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی نابن.

جگه‌ له‌وه‌ش به‌ركه‌وتنی هاووڵاتیان له‌ ئێستادا زۆر له‌ پێشوو زیاتره‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ وایكردووه‌ حاڵه‌ته‌كانی تووشبون سه‌رله‌نوێ ته‌شه‌نه‌بكات.

 

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.