ماوه‌یه‌كه هاووڵاتیانی چه‌ند گه‌ره‌كێكی شاری هه‌ولێر به‌ده‌ست بۆنیكی ناخۆش بێزار بوون، بۆیه سكاڵای خۆیان گه‌یانده قایمقامیه‌تی ناوه‌ندی هه‌ولێر و بڕیار درا لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنرێت بۆ دیاری كردنی سه‌رچاوه‌ی بۆنه ناخۆشه‌كه و ده‌ركه‌وت پاڵاوگه نایاسییه‌كان به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی رێنماییه‌كان، به‌و بۆنه ناخۆشه‌یان چه‌ند گه‌ره‌كێكی هه‌ولێریان بێزا كردووه. بۆیه ئه‌مرۆ لیژنه‌یه‌ك له قایمقامیه‌تی هه‌ولێر له هه‌ڵمه‌تێكدا حه‌ڤده پالاوگه‌ی نایاساییان داخست.
لە درێژەی ئەو ھەڵمەتەی لەلایەن قایمقامیەتی ھەولێرەوە دەست پێکراوە بەمەبەستی بنبڕکرنی ئەو بۆنەناخۆشەی ماوەی دووشەو بوو بڵاو ببۆوە، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ڕاستەوخۆی (نەبەز عبدولحەمید ) قایمقامی قەزای ناوەندیی ھەولێر، ھەڵمەتی بەردەوامی داخستنی ئەو پاڵاوگانە درا کەوا سەرچاوەی ئەو بۆنە ناخۆشە بوون کەببووە ھۆی بێزاربوونی بەشێک لەدانیشتووانی شاری ھەولێر ، شایەنی باسە تاکو ئێستا 17 پاڵاوگە داخران و لەکار ڕاگیران.
ئەو ھەڵمەتەش بەردەوام دەبێت ھەر خاوەن پاڵاوگەیەک پابەندی بڕیارەکان نەبێ ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.