وتەبێژی تەندروستی سلێمانی پهیامێكی بەپەلە ئاراستەی هاووڵاتیان دەكات بۆ بەخشینی پلازمای خوێن، راشیدەگەیەنێت: 20 نەخۆشی تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دۆخێكی خراپدان.
یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، پهیامێكی له لاپهڕهی تایبهتی خۆی فهیسبووك بڵاوكردهوه دهڵێت: لەئێستادا 75 نەخۆشی تووشبوو به كۆرۆنا باری تەندروستیان ناجێگیرەو20 نەخۆشیش لە دۆخێكی خراپدان.
دهشڵێت: تکایە هاوکارمان بن لە بەخشینی پلازمادا بۆ ڕزگارکردنی ژیانی نەخۆشەکانمان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.