Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 06:28

لەهەولێر دەست بە ئاڵۆگۆڕی چەند قایمقامێک کرا

لەچوارچێوەی گۆڕانکارییەکان
کوردستان TV
#7
100%


پەیجی پارێزگای هەولێر لە فەیسبوك بڵاویكرده‌وه‌، لەچوارچێوەی گۆڕانكارییەكان ئه‌مرۆ بە سەرپەرشتی هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر هەر یەك لە قائیمقامی قەزاكانی "شەقڵاوە، دەشتی هەولێر، خەبات" گۆڕانكارییان تێدا كرا.

لەچوارچێوەی گۆڕانکارییەکان و بەمەبەستی زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 2020.6.16 بە سەرپەرشتی هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر، دەستکرا بە ئاڵۆگۆڕی هەر یەک لە قایمقامی قەزاکانی (شەقڵاوە، دەشتی هەولێر، خەبات).

لە ڕێو ڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی بەپرسانی ئیداری و فەرمانگاکان و بەڕێوەبەری ناحییەکان و بەڕێوەبەرانی (ئاسایش، پۆلیس، تەندروستی)ی قەزاکان، ئیبراهیم شێخەڵا، قایمقامی قەزای دەشتی هەولێر لە جێگەی جوان رەفیق، قایمقامی قەزای شەقڵاوە دەست بەکار بوو و جوان رەفیق، وەک قایمقامی قەزایی دەشتی هەولێر لە جێگەی ئیبراهیم شێخەڵا، دەست بەکاربوو، پاشان کوێستا ئەحمەد، قایمقامی قەزایی ڕەواندوز وەک قایمقامی قەزای خەبات دەست بەکار بوو.

لەوبارەیەوە هێمن قادر جیگری پارێزگاری هەولێر، وێرای سوپاس و ستایشی بۆ ئەرک و ماندووبوونی هەر یەک لە قایمەکانی قەزاکانی (شەقڵاوە، دەشتی هەولێر، خەبات) کە لەماوەی ڕابردوودا بە هاوکاری بەڕێوەبەرانی ناحییەکان و بەڕێوەبەرانی (پۆلیس، ئاسایش، تەندروستی) و فەرمانگەکانی قەزاکانیان ماندوو نەناسانەی ئەرکەکانی خۆیان جێ بەجێ کرددوە، ڕایگەیاند: "ئەو گۆڕانکاری و جیگۆڕکێیەی دەستمان پێیکردووە، بۆ بەرژەوەندی گشتی و خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتییانە بە ڕوحیەت و ئەزمونێکی نوێ، لەهەفتەی ڕابردووشدا هەمان پرۆسەمان لە ناحییەکان دەست پێکرد".

جێگری پارێزگاری هەولێر وتیشی، "دڵنییان هەر یەک لە قایمقام و بەڕێوەبەری ناحییەکان، لەڕووی یاسایی و کۆمەلایەتیەوە خاوەنی ئەزموونێکی چاک و توانایەكی زۆرن لەکارەکانییاندا و دەتوانن خزمەتی زۆری هاوڵاتییانی سنوورەکانییان بکەن، بۆیە ئەو جۆره‌ گۆڕانکاریانەش لە قەزایەکه‌وه‌ بۆ قەزایەک و لە ناحییەکەوە بۆ ناحیەیەکی دیکە، کارێکی ئیدارییە و مەبەست لێ گواستنەوەی ئەزموون و خزمەتکردنی زیاتر هاولاتییانە، بەناوی بەرێز د.فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، پیرۆزبایی لە هەموو لایەکیان دەکەم و هیوای سەرکەوتن لەکارەکانییان بۆ دەخوازین، دڵنیاین لەوەی هەر یەکەیان بەو توانا و لێهاتوویی و ئەزموونەی هەیانە دەتوانن خزمەتی زۆر دەڤەرەکە و هاوڵاتیانی ناوچەکانیان بکەن".

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.