Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 21:12

په‌یامێک له‌ پارێزگاری سلێمانیه‌وه‌

بۆ ئەو خۆشەویستانەی بەخۆشحاڵییەوە؛ چاکبوونەتەوە
کوردستان TV
100%


پارێزگاری سلێمانی داوا لەو کەسانە دەکات کە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، لە هەڵمەتی بەخشینی پلازمای خوێن بەشداری بکەن.

ئازیزان..

دۆخی تەندروستیی ژمارەیەک لە هاونیشتمانیەکانتان، کەسوکارو ئازیزانتان، بەهۆی گیرۆدەبوونیان بە پەتای کۆرۆناوە، لە بارێکی مەترسیداردان، ژیانیان پێویستی بە هەڵمەت و هەناسەو هەنگاوی ژیرانەو مەردانەو خۆنەویستانەو دڵسۆزانەی یٔێوە هەیە، داواخوازین بەشداری بکەن لە بەخشینی پلازمای خوێن بۆ یٔەوەی بە ویژدانێکی یٔاسودەوە بەشداری بکەن لە ژیاندنەوەی مرۆڤایەتیدا.

پارێزگای سلێمانی جگەلەوەی بۆ مێژووی یٔەم نیشتمانە ناوی بەڕێزتان (لە لیستی گەشی ژیاندنەوەی مرۆڤایەتیدا) تۆماردەکات، یٔامادەیە خەڵاتی هەرکەسێکیش بکات، کە دەستپێشخەریی لە بەخشینی پلازمای خوێندا دەکات.

ژیان چاوەڕێتانە..

د.هەڤاڵ یٔەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی
١٦/ ٦/ ٢٠٢٠

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.