هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پهیامێكی له لاپهڕهی تایبهتی خۆی فهیسبووك بڵاوكردهوه رایگهیاند: لای ئێمەوە ھیچ بیانوو بەربەستێک نابینین بۆ ئەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان نەکرێت و پەرلەمان بە ڕۆڵی چاودێری و یاسادانانی خۆی ھەڵنەستێ.
بریاری ژمارە چواری پەرلەمانی کوردستان بۆ ھەڵگرتنی پارێزبەندی بە پێی ماددە 24 ی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان و لە دانیشتنی رۆژی 7ی 5ی 2020 بە دەنگی 57 ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بریاری لێدراوەو لە وەقایعی کوردستان کە رۆژنامەی فەرمی ھەرێمی کوردستانە ژمارە 250 بڵاوکراوەتەوە.
پاش ئەم بریارە دەسەڵاتی دادوەری و دادگا دەستی بە رێکارە دادیەکانی خۆی کردوە و ھیچ کەس و لایەنێک بە دەربڕینی ڕا و نوسین ناتوانێ بریاری تەشریعی پەرلەمان ھەڵوەشێنێتەوە . تاکە رێگای یاسایی و پەیرەوی ئەوەیە بە ھەمان رێکار، لە دانیشتنێکی دیکەی پەرلەمان بێت و دەسەڵاتی پەرلەمان لە سەروو دەسەڵاتی سەرۆک و جێگر و سکرتێری پەرلەمانەوەیە.
پاش تۆمارکردنی چەند کەیسێکی پۆزەتیڤی کۆرۆنا لە پەرلەمان، بە پێی رێککارە تەندروستیەکان ناچار بووین بۆ ماوەی چواردە رۆژ کارەکان رابگیرێن و ئەندامە بەرێزەکانی پەرلەمان و کارمەندان دەوامی پەرلەمان و نووسینگەکان نەکەن.
پشتیوان بە خوا، دوای کۆتایی ئەو ماوەیە دەبێت دەست بە دانیشتن و کارەکانی پەرلەمان بکرێتەوە و چەندین بابەتی گرنگی وەک دۆخی تەندروستی ھەرێم و دۆخی دارایی و قەرزەکانی سەر ھەرێم و دۆخی ناوچە کوردستانیەکان و بەدواداچوون بۆ چۆنیەتی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و رێگریەکانی بەردەمی و دۆخی خاڵە سنوریەکان، پرسی دانوستانەکان لەگەڵ حکومەتی ئیتیحادی بە ئامادەبوونی وەزیر و لایەنی پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ھەرێم گفتوگۆی لە بارەوە بکرێت.
لەم رووەوە لیژنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمان و ژمارەی یاسایی ئەندامە بەرێزەکان بە پێی ماددەی 66 ی پەیرەو داوایان پێشکەشکردووە بۆ دەستەی سەرۆکایەتی، حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئامادەییان دەربڕیوە بە ھەماھەنگی لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کاتی دانیشتنەکان دیاری بکەین .
لای ئێمەوە ھیچ بیانوو بەربەستێک نابینین بۆ ئەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان نەکرێت و پەرلەمان بە ڕۆڵی چاودێری و یاسادانانی خۆی ھەڵنەستێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.