دکتۆر فەرهاد محەمەد مستەفا بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ رایگهیاند: سێ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و چوار کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەوە.
لەئەنجامی پشکنین بۆ ئەو کەسانەی گومانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لێدەکرێت لە تاقیگەی سەنتەری رووبەڕووبوونەوە و دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەمچەماڵ ،(٣) سێ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
چوار کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشت و گەڕانەوە ماڵەوە، دوای ئەوەی چەند رۆژێک لە مەڵبەندی ئاسودەی تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا لە ژێر چاودێریدابوون و ئەنجامدانی سێ پشکنین، کە سەرجەمیان نێگەتیڤ بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.